هەندێک کەس وا راهاتوون شەوان بەر لە خەوتن خۆیان بشۆن، لە کاتێکدا هەندێک کەسی دیکە ئارەزوو دەکەن بەیانیان پێش دەستپێکردن بە چالاکییەکانی رۆژانە خۆیان بشۆن. بەڵام زۆرینەی تویژینەوەکان سەلماندویانە کە خۆشووشتن لە شەواندا باشترە بە بەراورد بە بەیانیان، چونکە چەندین سوودی تەندروستی گرنگی هەیە.
بەپێی توێژینەوەکان، ئەوانەی ئارەزوو دەکەن شەوان خۆیان بشۆن زۆرکات فشار و هیلاکی ڕۆژەکەیان دەردەچێت، لە ڕووی دەروونی و جەستەیشەوە هەست بە حەوانەوەیەکی زۆر دەکەن و ئارام دەبنەوە، بەو جۆرە دەتوانن بە ئاسودەیی بخەون.
ئەوانەی بە دەست
کەم خەوی شەوانەوە دەناڵێنن، دەتوانن بەر لە خەوتن بە ئاوی گەرم خۆیان بشۆن، لە ئەنجامدا
تەواوی شەوەکە بە ئارامی خەویان لێدەکەوێت، چونكه ئاوی گهرم جهسته خاو دهكاتهوه
و ههستی خهوتن زیاد دهكات.
لەلایەکی دیکەوە
خۆشووشتنی شەوان پێست خاوێن دەکاتەوە لە هەموو ئهو بەکتریا و تەپوتۆزەی لە رۆژەکەدا
بە جەستە و پێست و قژەوە نووساون، هەروەها هەستیاری وەرزی کەمدەکاتەوە.
خۆشتنی شەوان رۆڵێکی
گرنگی هەیە بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی جەستە، بە تایبەتی ئەوانەی بەدەست ئارەقکردنی
زۆرەوە دەناڵێنن یان پێستیان چەوری زۆر دەردەدات.
هاوکات، کاتێک شەوان
خۆت بشۆیت، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازاری ماسوولکە و ئارامی دەبەخشێت بە جەستە.
هەروەها پزیشكهكان
ئاماژهیان بهوه داوه، باشتر وایە ئەو کاتەی کەسێک لە خۆشتندا بەسەریدەبات لەنێوان
پێنج بۆ ١٠ خولەکدا بێت، واته نابێت زۆر له ناو گهرماودا بمێننەوە و كاتی زۆر
بهسهر بهرن.
دەتوانن سەردانی
لاپەڕەی فەرمی Dr.XYZ بکەن بۆ بینینی بابەتی زیاتری
بەسوودی تەندروستی