سەردێڕ:

کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێم دەستی پێکرد؛ کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت؟

AM:10:08:09/09/2024

2852 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، کۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەزیری دارایی عێراق و هەرێم دەستی پێکردووە و لە کۆبوونەوەکەدا کێشەکانی مووچە و بودجە و داهات گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و یەکلا دەکرێنەوە.


بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ ئاوات جەناب وەزیری دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە کۆبوونەوەدان.

لەو بارەیەوە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، لە کۆبوونەوەی نێوان تەیف سامی و ئاوات جەناب کێشەکانی مووچە و بودجە و داهات گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و یەکلا دەکرێنەوە.

باسی لەوەش کرد، جگە لە تەیف سامی و ئاوات جەناب، وەزیرەکانی دیکەی عێراق بە جیا لەگەڵ وەزیرەکانی هەرێم کۆدەبنەوە و ئەو کۆبوونەوانەی ئەمڕۆ گرنگ و یەکلاکەرەوە دەبن.

دوێنێ یەکشەممە، چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی شاندی عێراق و بەرپرسانی حکومەتی کاربەڕێکەردا وەزیری دارایی عێراق داوای کردووە پێش مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت، بەڵام سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر وتوویەتی، تاوەکو سەرەتای ساڵی داهاتوو کێشەی مووچە چارەسەر دەکەن.
هێرش قادر - هەولێر













گەلەری