سەردێڕ:

بۆ چارەسەری کێشەی مووچە تەیف سامی داوایەکی ئاڕاستەی حکومەتی کاربەڕێکەر کردووە

PM:11:14:08/09/2024

6232 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی شاندی عێراق و بەرپرسانی حکومەتی کاربڕێکەردا وەزیری دارایی عێراق داوای کردووە پێش مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت، بەڵام سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر وتویەتی، تاوەکو سەرەتای ساڵی داهاتوو کێشەی مووچە چارەسەر دەکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوگێکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی عێراق و بەرپرسانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق داوای کردووە پێش مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەبەرامبەر داواکەی تەیف سامیدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم داوای کردووە کە دەرفەتیان پێ بدرێت تاوەکو سەرەتای ساڵی ئایندە سەرجەم کێشەکانی مووچە چارەسەر دەکەن.

پێشتر، چاوگێك لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووری هەرێم و شاندی بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی عێراق داوای کردووە کێشەی مووچەی مووچەخۆران چارەسەر بکرێت و داوای داتای سەرجەم موچەخۆرانی هەرێمی لە حکومەتی کاربەڕێکەر کردووە، بەڵام هەرێم ئامادە نەبووە پێی بدات.

هێرش قادر - هەولێر













گەلەری