سەردێڕ:

١٦٤ ئاوارە لە سنووری هەولێرەوە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان

PM:07:47:08/09/2024

944 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ١٦٤ ئاوارە لە کەمپی بەحرکە لە سنووری هەولێرەوە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە سەڵاحەدین و نەینەوا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاوی کردەوە، بەردوامن لە هاوکاریکردنی دارایی و مرۆیی بۆ ئەو خێزانە ئاوارانەی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەمڕۆ ١٦٤ ئاوارە لە کەمپی بەحرکە لە سنووری هەولێرەوە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە سەڵاحەدین و نەینەوا.

ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی ١١ـی تەمموز، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئاوارەکانی نێو کەمپەکانی سنووری سلێمانی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان و دواهەمین کەمپ لە ناوچەی عەربەت لە سنووری سلێمانی داخراوە و هیچ کەمپێک لەسنووری سلێمانی بوونی نەماوە، بەڵام هێشتا چەند کەمپێکی سنووری دهۆک و هەولێر ئاوارەیان تێدا نیشتەجێیە و کار بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەش دەکرێت.













گەلەری