وتەبێژی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دوو هەزار و ٤٣٢ دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری بەشێوەی گرێبەست بۆ ماوەی سێ ساڵ لە کۆمپانیا نەوتییەکانی بەسڕە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی شەداد وتەبێژی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، یاسای بودجە دژی دامەزراندن نیە، ئەوەی کە رەنگە لە بەردەم دامەزراندندا بووەستێتەوە کۆمەڵێک رێنمایی وەزارەتی داراییە کە ئەوەش سەرۆک وەزیران دەتوانێت بڕیاری دامەزراندن بدات بەبێ ئەوەی ئەو رێنماییانە ببنە رێگر.
ئاماژەی بەوەش
کرد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق
رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دوو هەزار و ٤٣٢ دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری.
باسی لەوەش
کرد، سەرجەم ئەو دەرچووانە بەشێوەی گرێبەست بۆ ماوەی سێ ساڵ لە کۆمپانیا نەوتییەکانی
پارێزگای بەسڕە دادەمەزرێنرێن.
پێشتر،
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی
عێراق کۆبووەوە و باسیان لە دامەزراندنی یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان کرد و
سودانی رایگەیاند، خۆی لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەکە دەکات.
پێشتر، سەعد
لامی وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری عێراق ئاماژەی بەوەکردوە، حکومەتی عێراق لە ساڵی
رابردوودا ٤٣ هەزار کەسی دامەزراندوە و لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە ٢٣ هەزار کەسی دیکەی
دامەراندوە، وتیشی لە پلانیدایە هەشت هەزار کەسی دیکە دابمەزرێنێت.
باسی لەوەشکردوە،
بەرنامەکانی حکومەت بۆ دامەزراندنی گەنجان و رەخساندنی هەلیکار بەردەوامە لە سەرجەم
بوارەکانی کەرتی تایبەت و گشتی.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
ماوەی نزیکەی ١٠ ساڵە دامەزرادن لە هەرێمی کوردستان راگیراوە و زیاترلە ٧٠٠ هەزار
دەرچوی دانەمەرزاو هەیە لە هەرێمی کوردستان بەڵام حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم هیچ
پلان و بەرنامەیەکی پێنیە بۆ دامەزراندیان.