سەردێڕ:

'سوننەکان رێککەوتوون مەحمود مەشهەدانی وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمان دیاری بکرێت'

PM:04:05:08/09/2024

1368 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لایەنە سیاسییە سونەکان رێککەوتوون لەسەر دیاریکردنی مەحمود مەشهەدانی وەکو سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق.


حەیدەر مولا ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەربە هاوپەیمانی عەزم بۆ میدیا عێراقیەکان ئاماژەی بەوەکردووە، سەرجەم لایەنە سوننەکان رێککەوتوون لەسەر تێپەراندنی مەحمود مەشهەدانی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

باسی لەوەشکرد، لایەنە سوننەکان چوارچێوەی هەماهەنگیان ئاگادارکردوەتە کە ئەوان بەتەواوی پشتگیری محود مەشهەدانی دەکەن و محمد حەلبوسیش رایگەیاندوە، کە پشتیوانی مەشهەدانی دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی رابردوو شەش لایەنی سونی لەسەر لابردنی مەشهەدانی وەکو کاندیدی سەرکەوتوو بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان رێککەوتن و دەیانویست کەسێکی دیکە بۆ پۆستەکە دیاری بکەن.













گەلەری