کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیادی کردووە و بە تێکڕا ٢٠١ هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە هەفتەی رابردوودا، بە تێکڕا لە نۆ وڵاتی گەورەوە چوار ملیۆن و ٨٧٦ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کراوە.
باسی لەوەش کرد، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر
کە تێیدا پێنج ملیۆن و ٦٠٨ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا هەناردە کراوە، ٧٣٢ هەزار
بەرمیل کەمی کردووە.
ئەوەشی خستە روو، کەنەدا لە پێشەنگی ئەو
وڵاتانە بووە کە لە هەفتەی رابردوودا زۆرترین نەوتیان هەناردەی ئەمریکا کردووە،
دوای ئەو مەکسیک لە پلەی دووەم دێت و سعودیە بە ٢٠٤ هەزار بەرمیلی رۆژانە پلەی
سێیەمی گرتووە.
ئاماژەی
بەوەش کرد، عێراق لە پلەی چوارەمی لیستەکەدا بووە و ٢٠١ هەزار بەرمیل نەوتی لە
رۆژێکدا هەناردەی ئەو وڵاتە کردووە.