PM:10:31:07/09/2024
3072 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، نزیکەى تەواوی پارەى مووچە دابینکراوە و هیچ کێشەیەکی نییە.
عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، پشتبەستن بە داهاتی نەوت بە پلەی یەکەم بۆ بنیاتنانی وڵات نادروستە و دەبێت پلانى جێگرەوە هەبێت، ئەوەش بریتییە لەوەى حکومەت پاڵپشتی کەرتی تایبەت بکات.
باسی لەوەش
کرد، دەبێت گۆڕانکاری لە سیستەمی کاغەزەوە بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنی هەبێت، بەو پێیەی
ئەو ئامڕازەیە کە ئابووریی نیشتمانی لەسەری بنیات دەنرێت و دەبێت سەرۆکی حکومەت بەدواداچوونی
بۆ بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە،
نزیکەى ٨٩٪ـی داهاتى عێراق پشت بە داهاتى نەوت دەبەستێت و لە ئێستاشدا نرخى نەوت لە
خوار نرخى خەمڵێنراوی ناو بودجەى عێراقەوەیە و بەرمیلێک نەوتى برێنت بە دەروربەرى ٧١
دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.