سەردێڕ:

عێراق: تا ساڵی ٢٠٢٨ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەگەیەنینە شەش ملیۆن بەرمیلی رۆژانە

PM:07:47:07/09/2024

956 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی پلانێکی نوێ تا ساڵی ٢٠٢٨ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە بۆ شەش ملیۆن بەرمیل بەرز دەکەنەوە.


ئەمڕۆ شەممە، باسم محەمەد بریکاری وەزیری نەوت عێراق رایگەیاند، پلانەکانی وەزارەتی نەوت بۆ پاڵپشتیکردن و پاراستنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی پێویست بۆ ناوخۆ و هەناردەکردنی بۆ دەرەوە بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە نوێترین هەنگاودا پلانێکیان داڕشتووە کە لەڕێگەیەوە تا چوار ساڵی داهاتوو، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە بۆ شەش ملیۆن بەرمیل بەرز دەکەنەوە، هاوکات بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی غاز و بەکارهێنانی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و کاروباری پیشەسازی.

باسی لەوەش کرد، وەزارەت بە رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای (ئی بی ئێس) سەرکەوتوو بووە لە وەبەرهێنان لە کێڵگەی نەوتی رۆژهەڵاتی بەغدا و بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنان بۆ ٤٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە.













گەلەری