سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سیانی دیکە بریندار بوون

PM:06:12:07/09/2024

12336 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەنێوان چوار ئۆتۆمبێلدا لەسەر رێگای گشتیی کەرکوک – هەولێر، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ شەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، لەسەر رێگای گشتیی کەرکوک – هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان چوار ئۆتۆمبێلدا روویداوە.

باسی لەوەش کرد، لە ئەنجامی رووداوەکەدا دوو کەس کە شۆفێر و سەرنشینی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بوون گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش بریندار بوون.

ئەوەشی خستە روو، بریندارەکان ژن و منداڵن و رەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر، هەروەها تەرمی ئەو دوو کەسەشی گیانیان لەدەستدا رەونەی پزیشکی داد کراوە.

سۆران محەمەد - کەرکوک


 













گەلەری