سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر مووچە نابێت

PM:03:36:07/09/2024

3732 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری دارایی و ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت هیچ مەترسییەک بۆ سەر مووچەی فەرمانبەران دروست ناکات و لە پاڵپشتیکردنى سوتەمەنى و خۆراک و دەرمانیش بەردەوام دەبن.


ئەمڕۆ شەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی و ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هیچ قەیرانێک لە عێراقدا نییە و دابەزینی نرخی نەوت هیچ کاریگەرییەکی بۆ سەر کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق نابێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەت بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی سەبەتەی خۆراک و پاڵپشتیکردنی نرخی سوتەمەنی و دەرمان و کەرەستە پێویستیەکان.

قسەکانی ئەو راوێژکارەی سودانی لەدوای ئەوە دێت، پێشتر چەند دەنگۆیەک باسیان لەوە دەکرد، دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا، کاریگەرى لەسەر داهاتى عێراق دروست دەکات.













گەلەری