سەردێڕ:

نوێنەرێکی وانەبێژان: شایستە داراییەکانی وانەبێژان دابەشدەکرێت

PM:01:48:07/09/2024

5848 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە لە رۆژی ٩ـی ئەیلول لەسەرجەم پەروەردەکانی سنووری سلیمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان دەست بە دابەشکردنی شایستەی دارایی مانگی ئایاری مامۆستایانی وانەبێژ بکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان رەئوف نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ لەبارەی دابەشکردنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە کە رۆژی ٩ـی ئەیلول دەست بەدابەشکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو شایستە داراییەی کە خەرجدەکرێت بۆ وانەبێژان، تایبەتە بە مانگی ئایاری ئەمساڵ و تا ئێستاش وادەیەکی دیاری کراو نییە بۆ دابەشکردنی شایەستەی دارایی وانەبێژان بۆ مانگی شەش و حەوت و هەشت.

ئەوەشی خستە روو، سەرجەم ئەو وانەبێژانەی کە دەکەونە سنووری پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای پەروەردەی سلێمانی کە ژمارەیان ١٥ بەڕێوەبەرایەتییە شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.

هەروەها وانەبێژانی هەریەک لە سنووری پەروردەی، دۆکان، قەرەداغ ، شارباژێڕ، شارەزوور، سەیدسادق، پێنجوێن، هەڵەبجە ، رانیە، پشدەر، چەمچەماڵ، دەربەندیخان، کەلار، کفری رۆژی دووشەممە شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.
محەمەد عەدنان - کفری 













گەلەری