سەردێڕ:

حکومەتی کاربەڕێکەر: تا کۆتایی ئەمساڵ لیستی مووچە پاک دەکەینەوە

PM:12:43:07/09/2024

4372 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ بە تەواوی لیستی مووچە پاک دەبێتەوە و مووچە بەبێ دواکەوتن رەوانەی هەرێم دەکرێت.


ئاوات جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە دووری نازانن تا سەری ساڵ لە ٩٥٪ تا ١٠٠٪ـی ئەو کێشە هونەری و تەکنیکیانەی پەیوەندییان بە مووچەوە هەیە چارەسەر ببن.

ئەوەشی خستووەتە روو، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق تێگەیشتنی باشی بۆ چارەسەری کێشەی مووچە هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەردەوام بەرپرسانی حکومەتی کاربەڕێکەر باس لەوە دەکەن کێشەی مووچەی بە یەکجاری چارەسەر دەکرێت، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم باسی لەوە کرد، توانرا چارەسەر بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت، بەڵام تا ئێستا کێشەی مووچە چارەسەر نەبووە و مووچەخۆران بە دوو مانگ جارێک مووچەیەک وەردەگرن.













گەلەری