سەردێڕ:

'دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت پێویستی بە دەستکاریکردنى گرێبەستى کۆمپانیاکانە'

PM:10:38:06/09/2024

1656 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێم رایگەیاند، دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم بە بۆری پێویستی بە دەستکاریکردنى گرێبەستى کۆمپانیاکان هەیە. دەشڵێت، کۆمپانیاکان ئامادەن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان.


مایڵز کاگینز بە ئاژانسى هەواڵى ئەنادۆڵى راگەیاندووە، کۆمپانیاکان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لەکاتێکدا رێککەوتنێک هەبێت کە تێچووی هەناردەی پێشوو و ئێستا و داهاتووش دەستەبەر بکات، پارەپێدانەکەش بە شێوەیەکی راستەوخۆ بێت، هەروەها رەچاوی مەرجە بازرگانییەکانیشی تیادا بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەبوونی رێککەوتنێکی لەم جۆرە پێویستی بە دەستکاریکردنی گرێبەستەکان هەیە.

باسی لەوەش کرد، ئەوان چاوەڕێی هەنگاوی کردەیین لە بەغدا بۆ ئەوەی دووبارە هەناردەی نەوت دەست پێ بکاتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەوەتەى هەناردەکردنی نەوتى هەرێم بە بۆرى لە مانگی سێی ساڵى رابردووەوە راگیراوە، پارتى و یەکێتى بەردەوامن لە فرۆشتنی نەوت بە قاچاخ کە داهاتەکەى مانگانە بە نزیکەى ٥٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت و بۆ بنەماڵەکانى دوو حزبەکەى دەسەڵات دەڕوات.













گەلەری