سەردێڕ:

دەستەی وەبەرهێنانی عێراق: قەبارەی وەبەرهێنان بۆ ٦٩ ملیار دۆلار زیادی کردووە

PM:03:31:06/09/2024

1124 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتیمانیی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ـەوە تاوەکو ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٤ قەبارەی ئەو وەبەرهێنانەی بەدەستیان هێناوە ٦٩ ملیار دۆلار بووە، ئەوەش گەورەترین ژمارەیە کە بەدەستیان هێنابێت لەکاتی دامەزراندنی دەستەی وەبەرهێنانەوە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٣.


ئەمڕۆ هەینی، حەیدەر مەکیە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتیمانیی عێراق رایگەیاند، دەستەی وەبەرهێنان بەردەوام کاری جددی دەکات بۆ چەسپاندنی بیرۆکەی وەبەرهێنانی بەرهەمدار لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە ئابوورییەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ـەوە تاوەکو ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٤ قەبارەی ئەو وەبەرهێنانەی بەدەستیان هێناوە ٦٩ ملیار دۆلار بووە.

باسی لەوەش کرد، قەبارەی ئەو وەبەرهێنانەی لە ماوەی ئەو ساڵ و نیوەدا گەورەترین ژمارەیە کە بەدەستیان هێنابێت لەکاتی دامەزراندنی دەستەی وەبەرهێنانەوە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٣.

ئەوەشی خستە روو، لە ئێستادا کار دەکەن لەسەر کۆمەڵێک جۆری وەبەرهێنانی نوێ و سەرکەوتوو لەوانەش، پڕۆژەی دارستانەکانی بەغدا کە لەسەر رووبەری ٧٠٠ دۆنم جێبەجێ دەکرێت.













گەلەری