PM:12:41:06/09/2024
1036 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند،لە چوارچێوەی پابەندییەکانیان بە بڕیارەکانی ئۆپیک پڵەس،هەناردەى نەوتی رۆژانەیان بۆ نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل کەمکردووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی پابەندبوون بە بڕیارەکانی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت، هەناردەى نەوتی رۆژانەیان بۆ سێ پۆینت سێ ملیۆن بەرمیل کەمکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە،ئەو کەمکردنەوەیە لە ١٧ى ئابى ٢٠٢٤ـەوە جێبەجێکراوە، ئەوە جگە لە
کەمکردنەوەى بەکارهێنانى نێوخۆیی. دەشڵێت، ئەم کەمکردنەوەیە لە مانگەکانى داهاتوو
بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەى گەرەنتى ئەوە بکرێت بەرهەمهێنانى نەوت لە چوارچێوەى ئەو
بڕەدا بێت کە دیاریکراوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، پێشتر سەرۆکی ڕێکخراوی ئۆپیک لە سەردانەکەی بۆ
بەغدا هۆشداری دابوو لە فرۆشتنی نەوتی قاچاخ لە هەرێم، کە بەهۆیەوە نەوتی عێراق
کەمکرایەوە.