سەردێڕ:

کەشناسی عێراق: دووبارە پلەکانی گەرما بەرەو بەرزی دەچن

AM:11:55:06/09/2024

1852 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، جارێکی دیکە پلەکانی گەرما لە ۆاریزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق بەرزدەبنەوە بەڵام ناگەنە نزیکەی ٥٠ پلە و بەرزترینیان ٤٧ پلە دەبێت لە میسان.


هاوکات، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و سبەیش پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە، دەزگایەکی چاودێری ژینگەیش دەڵێت، ئەمساڵ گەرمترین٨٠ساڵی رابردوو بووە.

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە جێگیر دەمێننەوە و بەرزترین پلەکانی گەرما لە گەرمیان تۆماردەکرێت بە٤٢پلە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە١٥پلە.

لەبارەی کەشی سبەینێشەوە ئاماژەی بەوە کرد، بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ سبەی پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

هاوکات، خزمەتگوزاری گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆس لە راپۆرتیکيدا بڵاويکردەوە، مانگەکانی حوزەيران و ئابی ئەمساڵ گەرمترین مانگی تۆمارکراوی٨٠ساڵی رابردوون ولە ساڵی ١٩٤٠ـەوە مانگی هێندە گەرم تۆمار نەکراوە.















گەلەری