سەردێڕ:

فرۆشی هەفتانەی بانکی ناوەندی زیادی کردووە

PM:08:14:05/09/2024

1028 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەسەر ئاستی هەفتانە، فرۆشی بانکەکە ٢٠٧ ملیۆن و ٢٢١ هەزار و ٢٠ دۆلار زیادی کردووە.


لە ماوەی ١ بۆ ٥ـی ئەیلول، بانکی ناوەندیی عێراق یەک ملیار و ٣٢١ ملیۆن و ٤١ هەزار و ١٧٢ دۆلاری بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشتووە.

هاوکات، لەو رێژەیە بڕی ٨٢ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش، بڕی یەک ملیار و ٢٣٨ ملیۆن و ٩١ هەزار و ١٧٢ دۆلاریشی بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٢٨ تا ٢٩ـی ئاب کە دەکاتە هەفتەی رابردوو، بانکی ناوەندی بە تێكڕا یەک ملیار و ١١٣ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار و ١٠٧ دۆلاری بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشت، لەو رێژەیە ٣٣ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی یەک ملیار و ٧٩ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار و ١٠٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشرا.

فرۆشی ئەم هەفتەیەی بانکی ناوەندی بەم جۆرە بووە؛

رۆژی یەکشەممە، ١ـی ئەیلول، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٧٩ ملیۆن و ٣٩٠ هەزار و ٧٠٤ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٥٧ ملیۆن و ٦٤٠ هەزار و ٧٠٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢١ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

رۆژی دووشەممە، ٢ـی ئەیلول، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٥٧ ملیۆن و ٥٣٣ هەزار و ٦٥٦ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٢٢ ملیۆن و ٦٣٣ هەزار و ٦٥٦ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٣٤ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

رۆژی سێشەممە، ٣ـی ئەیلول، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٦٢ ملیۆن و ٧١٢ هەزار و ٧٥٠ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٥٦ ملیۆن و ٤١٢ هەزار و ٧٥٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و شەش ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

رۆژی چوارشەممە، ٤ـی ئەیلول، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٥٥ ملیۆن و ٢٣٣ هەزار و ١٨٨ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٤٨ ملیۆن و ١٣٣ هەزار و ١٨٨ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و حەوت ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

رۆژی پێنجشەممە، ٥ـی ئەیلول، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٦٦ ملیۆن و ١٧٠ هەزار و ٨٧٤ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٥٣ ملیۆن و ٢٧٠ هەزار و ٨٧٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٢ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.














گەلەری