دوای دوو مانگ لە دواکەوتن و دابەشنەکردنی مووچە، هێشتا بەشێکی مووچەخۆران بەهۆی هەبوونی گرفت لە ئامێرەکانی ئەی تی ئێمی هەژماری من، مووچەکانیان وەرنەگرتووە.
سەرەڕای هەبوونی گرفت لە ئامێرەکانی ئەی تی ئێمی هەژماری من، لەلایەکی دیکەوە لە بەردەم بەشێکی بانکەکانیش گرفت بۆ دابەشکردنی مووچە دروستبووە و هێشتا بەشێکی خانەنشینان مووچەیان وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا دەبوو دوو رۆژ بەر لە ئێستا مووچەکانیان وەربگرتایە.
بەشێکی هاوڵاتیان درەنگانی
شەوی رابردوو چووبوون بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان و باسیان لەوەدەکرد، بەهۆی ئەوەی بە
رۆژدا زۆر قەرەباڵغە و دەبێت ماوەیەکی زۆر لە سەرەدا بووەستن بۆیە بە شەودا چوون.
بەشێکی مووچەخۆرانیش
باسیان لەوەدەکرد، دابەشکردنی مووچە لەرێگای ئەم ئامێرانەوە ئاستەنگی بۆ دروستکردوون،
لە رابردوودا لە فەرمانگەکانیاندا چەند فەرمانبەرێک پێکەوە مووچەیان دابەشدەکرد و
کاتێکی کەمی دەویست.
دەشڵێن، "کاتێک لە
فەرمانگەکانی خۆمان مووچەمان وەردەگرت کەس پێی نەدەوتین پارە نەماوە، بەڵام ئێستا
ئامێرەکان پارەیان تێدا نییە".