سەردێڕ:

بانکی ناوەندی فرۆشی دۆلاری کاشی زیاد کرد؛ نرخی ١٠٠ دۆلار چەندە؟

PM:03:01:04/09/2024

1520 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە حەوت ملیۆن دۆلاریان بە شێوەی کاش فرۆشتووە کە بەراورد بە دوێنێ، رێژەکە نزیکەی ملیۆنێک دۆلار زیادی کردووە. لە بازاڕەکانی هەرێمیش نرخی دۆلار تا رادەیەکە بە جێگیری ماوەتەوە و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەرووی دراوە بیانییەکانەوە بڵاوی کردەوە، بە تێکڕا ٢٥٥ ملیۆن و ٢٣٣ هەزار و ١٨٨ دۆلاریان بە شێوەی کاش و حەواڵە بە بازرگانان و گەشتیاران فرۆشتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو رێژەیە، ٢٤٨ ملیۆن و ١٣٣ هەزار و ١٨٨ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و حەوت ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

هاوکات، لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم، ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار بە جێگیری ماوەتەوە و و ١٠٠ دۆلار لە خانەی ١٤٩ هەزاردا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ئێستاشدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم، ١٤٩ هەزار و ٣٠٠ دینارە.













گەلەری