PM:07:56:03/09/2024
1044 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندن، نزیکەی ٣٠ قوتابخانەی نوێ تەواو دەکرێن و دەخرێنە خزمەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٤-٢٠٢٥، ٢٥ بۆ ٣٠ قوتابخانەی نوێ لە عێراقدا تەواو دەکرێن و دەخرێنە خزمەتی مامۆستایان و خوێندکاران.
باسی لەوەش کردووە، لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، لە ماوەیەکی کەمدا
کتێبی سەرجەم وانەکان بەسەر خوێندکارانی بنەڕەتی و ئامادەیی لە قوتابخانەکاندا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتەکە رایگەیاندبوو، تا کۆتایی ئەمساڵ هەزار
قوتابخانە کە بەشێکیان نوێن و بەشێکی دیکەیان نۆژەن دەکرێنەوە، دەخرێنە خزمەتەوە،
ئەوەش جگە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی ژمارەیەک قوتابخانەی نوێ بەپێی رێککەوتنی
نێوان عێراق و چین.