PM:06:46:03/09/2024
1092 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی یەمەن بڵاویان کردەوە، بەهۆی دروستبوونی لافاو لە چەندین ناوچەی وڵاتەکە ٩٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون.
میدیاکانی یەمەن بڵاویان کردەوە، بەهۆی دروستبوونی لافاو لە پارێزگای حودەیدەی یەمەن ٩٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژە بەوەش
کراوە، ماوەی هەفتەیەکە بارانبارین و رەشەبای بەهێز لەو شارەدا بەردەوامە ئەمەش
بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو.
باس لەوەش کراوە،
زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە قەزای زەبید تۆمار کراوە کە ژمارەیان ٢١ کەسە،
هاوکات بەهۆی لافاوەکەوە زیانێکی زۆر بەر ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان و ریگاوبانی شارەکە
کەوتووە و چەندین کەسیش ئاوارە بوون.