سەردێڕ:

ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ساڵانەی عێراق و ئێران ١٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

PM:04:54:03/09/2024

776 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی عێراق لە ئێران رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ساڵانەى نێوان ئەو دوو وڵاتە ١٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە. دەشڵێت، هاوبەشیکردنی نێوان عێراق و ئێران لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی دەتوانێت سوودی زیاتریان پێبگەیەنێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، نەسیر عەبدول موحسین باڵیۆزی عێراق لە ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و ئێران ١٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

باسی لەوەش کردووە، هاوکارییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی سوودی زیاتر بە هەردوولا دەگەیەنێت.

ئەوەشی خستووەتە روو، عێراق ئامادەیە یەکە پیشەسازییەکانی لە پارێزگای سێمنانی باکووری وڵاتەکە بخاتە کار بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی کەرتی پیشەسازی و فراوانترکردنی هاوکارییەکان.













گەلەری