PM:05:59:02/09/2024
8800 جار خوێندراوەتەوە
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە بەهۆی دەرکەوتنیان لە لایڤێکی تیک تۆکدا، دوو پلەداری سوپای عێراق لە سەنتەری بەغدادەوە بۆ سنوورەکان دورخراونەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی سوکایەتیکردن و کەمکردنەوەی بەهای وەزارەتی ناوخۆ و دەرکەوتن لە لایڤێکی تیک تۆکدا دوو پلەداری سوپای عێراق دەوامەکانیان لە سەنتەری بەغداوە گواستراوەتەوە بۆ سنوورەکانی عێراق.
لە لایڤەکەدا سێ پلەداری سوپای عێراقی تێدایە و لەگەڵ هەوادارەکانیان باس لە پلەکانیان دەکەن و بەگوێرەی ئەوەی میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردووەتەوە بێ رێزیان بەرامبەر وەزارەتی ناوخۆ کردووە و دوانیان دوورخرانەتەوە.
پێشتریش لەسەر ئەوەی ژمارەیەک لە پلەداری سەربازی لە ئاهەنگێکدا سەمایان کردبوو و لە تیک تۆک ڤیدیۆیان بڵاو ببوەوە دوور خرانەوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیرایە بەر.