سەردێڕ:

بە بڕیاری بەغدا؛ مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەش دەکرێت

PM:01:55:02/09/2024

61464 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڕیارەکەی عێراق بۆ هاوتاکردنەوەی مووچەی خانەنشینانی هەرێم، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، بۆ مانگی حەوت، مووچەی خانەنشینانی هەرێم بە هاوتاکراوی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو دابەشدەکرێت.


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە راگەیانراوێکدا بڵاویکردەوە، مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینانی یەکگرتوو، بە هاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەشدەکرێت.

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی مووچە ئاشکرا نەکردووە و تەنها ئەوەی راگەیاندووە، مووچەی خانەنشینی هاوتادەکرێت.

ماوەی نزیکەی دوو مانگە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و تاوەکو ئێستاش بە فەرمی هیچ راگەیەنراوێکیان لەبارەی هۆکاری دواکەوتن و کاتی دابەشکردنی مووچەوە نییە.

یەکخستنی مووچەی خانەنشینانیش لەدوای بڕیاری دادگای فیدڕاڵییەوە دێت بۆ ناچارکردنی هەرێم بە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی لەگەڵ عێراق و جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو.

هـ.ئـ


 













گەلەری