AM:08:08:02/09/2024
756 جار خوێندراوەتەوە
پاش ئەوەی بەهۆی بڕیارەکەی ئۆپیک بۆ دووبارە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، ماوەی چەند رۆژێک نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد، ئەمڕۆ دووشەممە، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٣ دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و وەک خۆی ماوەتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس، بە ئامانجی جێگیرکردنی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتیان داوە و ئەوانیش وەک وەزارەتی نەوتی عێراق، پابەندن بە سەرجەم بڕیارەکانی رێکخراوەکەوە.
ئەوەش خرابووە روو، ئەو هەنگاوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی سەرجەم ئەندامانی رێکخراوەکە و جێگیرکردنی نرخی نەوتە لە بازاڕەکانی جیهاندا