PM:09:43:01/09/2024
1768 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتى نەوتى عێراق داوای لە وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێم کردووە بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکەنەوە، لەبەرامبەر ئەمەشدا بۆ هەر بەرمیلێک ٧٠ دۆلار دەدات بە هەرێم.
دوای ئەوەی وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم لە نوسراوێکی فەرمیدا بە وەزارەتی نەوتی عێراقی راگەیاندووە، رۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن و نەوتەکە بە ٤٠ دۆلار دەفرۆشن، وەزارەتی نەوتی عێراق نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی ئەو وەزارەتە کردەوە.
بە گوێرەی
نوسراوەکە، وەزارەتی نەوتی عێراق داوای لە سامانە سروشتییەکانی هەرێم کردووە، بڕی
بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە و رۆژانە زیاتر لە١٥٠ هەزار بەرمیل نەوتیان رادەست بکەن، لە بەرامبەردا وەزارەتی نەوت لەبری ٤٠
دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک ٧٠ دۆلار دەداتە هەرێم.
بەم پێیەش بێت،
ئەگەر هەرێم نەوتەکە رادەستی بەغدا بکات و لەڕێگەی قاچاخەوە نەیفرۆشێت ئەوا رۆژانە نزیکەی ١١ ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پارتی و یەکێتی وەڵامی وەزارەتی
نەوتی عێراقیان نەداوەتەوە و بە شەو و ڕۆژ بەردەوامن لە قاچاخچێتی نەوتی هەرێم.