PM:02:42:01/09/2024
1076 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان عێراق و چین بۆ دروستکردنی قوتابخانەی نوێ، نۆ قوتابخانە لە پارێزگای دیوانیە کراونەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، لە کۆی ٦١ قوتابخانە، لە ئەنجامی بەردەوامی هەوڵەکانی تیمە پەیوەندیدارەکان نۆ قوتابخانە لە پارێزگای دیوانیە تەواو کراون و خراونەتە خزمەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانج لە کردنەوەی قوتابخانەکان، کەمکردنەوەی قوتابخانەی
دوو دەوامی و دەستەبەرکردنی کەشێکی گونجاوە بۆ خوێندکاران لە وەرزی نوێی خوێندن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی ئەیلولى ٢٠١٩، حکومەتى عێراق و چین رێککەوتنێکیان
واژۆکرد کە بە رێککەوتنى نەوت بەرامبەر ئاوەدانی ناسراوە، بۆ بنیاتنانى ژێرخانى
ئابووریی عێراق و جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک لەوانە دروستکردنی قوتابخانەی نوێ، بەرامبەر
ناردنى نەوتی رۆژانە بۆ چین.