بڕیارە وەزیری نەوتی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆسیەی وەبەرهێنانی غاز سەردانی واشنتن بکات، لە لێدوانێکیشدا رایگەیاند، بە نیازن وەبەرهێنان لە ١٠ پێگەی پشكنراوی نوێی غازدا بكەن.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ ئەمریکا بە ئامانجی ئەوەیە پرسی بەرهەمهێنانی غاز بۆ كۆمپانیا جیهانیەكان بخاتە روو.
ئەوەشی
خستووەتە روو، لە كۆتایی ئەمساڵدا پڕۆژەیەكی غازی نوێ لە كێڵگەی فەیحا بە توانای ١٢٥
ملیۆن پێی سێجا دەكەوێتە كار.
باسی لەوەش کرد،
گەڕی مۆڵەتپێدانی پێنجەمی تەواوكاری و شەشەم، ٢٩ ناوچە و كێڵگەی لەخۆ گرتووە، گرێبەستی
١٤ دانەیان تەواو بووە و نزیكەی ١٠ ناوچە ماوە، تا ئێستاش كۆمپانیاكان داوایان پێشكەش
نەكردووە و بە نیازن لە گەڕێكی نوێی مۆڵەتپێداندا بیانخەنە روو.
حەیان عەبدولغەنی
وتیشی، وەزارەتی نەوتی عێراق پلانی داناوە بۆ خستنەڕووی دەرفەتی وەبەرهێنانی غاز بۆ
كۆمپانیا تایبەتمەندەكان، بۆ ئەو بەمەبەستەش سەردانی ئەمریكا دەكات و دەیانخاتە بەردەم
كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە.