سەردێڕ:

عێراق دەستی کرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ

AM:10:47:01/09/2024

5716 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتیكدا نزیکەی ٦٠ رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەر نەگرتووە، دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی تەواو کراوە و بانکەکانیان راسپاردووە بۆ دابەشکردنی.


ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، دەستەی ژمێریاری و بانکەکانیان راسپاردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی خانەنشینان.

باسی لەوەش کرد، خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، خانەنشینان لە عێراق مانگانە لە وادەی خۆیدا وەک یەکەم توێژ مووچەکانیان وەردەگرن بەبێ دواکەوتن، بەپێچەوانەی خانەنشینانی هەرێم کە نەک هەر لە وادەی خۆیدا مووچەکانیان وەر ناگرن بەڵکو بە سیستمێکى زۆر خراپ و نۆرەگرتن لە بەردەم بانکەکاندا شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.

هاوکات، لە ئێستادا مووچەخۆرانی هەرێم لە مانگی ٩ دان بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی حەوتیان وەرنە گرتووە، سەرەڕای ئەوەی بەغدا پێنج چەردە پارەی بۆ مووچەی هەرێم ناردووە، بەڵام مەسرور بازرانی و قوباد تاڵەبانی دەستیان بەسەر پارەکەدا گرتووە و مووچەی پێ دابەش ناکەن.













گەلەری