AM:09:14:01/09/2024
752 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی داتاکانی کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا، لە هەفتەی رابردوودا هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا زیادی کردووە و بە تێکڕا پێنج ملیۆن و ٦٠٨ هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ وڵاتەکە هەناردە کراوە. هاوکات، عێراق لە پلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانە بووە کە زۆرترین نەوتیان هەناردەی ئەمریکا کردووە.
هەر بەپێی داتاکان، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا، کەنەدا زۆرترین نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە و بە تێکڕا سێ ملیۆن و ٨٧٤ هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە، بەوەش پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەی گرتووە کە لەو هەفتەیەدا نەوتیان بۆ وڵاتەکە هەناردە کردووە.
هاوکات، مەکسیک
لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکە بووە، سعودیە لە پلەی سێیەم و بەرازیل لە پلەی چوارەمدا
دێت.
تێكڕای هەناردەکردنی
نەوتی عێراقیش بۆ ئەمریکا، ١٥٣ هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشووتر
١٣ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمی کردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
لە هەفتەی پێشووتردا، لە نۆ وڵاتی گەورەوە پێنج ملیۆن و ٤٥٢ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا
هەناردەی ئەمریکا کراوە.