PM:06:06:31/08/2024
1240 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، قەرزی بچووک دەدەن بەو گەنجانەی بیرۆکەی پڕۆژەیان هەیە، بە مەرجێک پڕۆژەکانیان راستی بێت و خزمەت بکات، کارئاسانی تەواویشیان بۆ دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە، ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەوڵی جدی دەدات بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری پێویست بە چین و توێژە جیاوازەکانی عێراق.
ئاماژەی بەوەش
کرد، چەندین رێوشوێنیان گرتووەتە بەر بۆ خزمەتکردنی ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستی
تایبەتن، هەروەها بریندارانی شەڕ لەپێناو کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەریان.
باسی لەوەش
کرد، قەرزی بچووک دەدەن بەو گەنجانەی بیرۆکەی پڕۆژەیان هەیە، بە مەرجێک پڕۆژەکانیان
راستی بێت و خزمەت بکات، ئاسانکاری تەواویشیان بۆ دەکەن.