سەردێڕ:

سێنتکۆم: لە هەڵمەتێکى هاوبەشدا لەگەڵ هێزە عێراقییەکان ١٥ چەکدارمان کوشت

PM:12:41:31/08/2024

908 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە هەڵمەتێکى هاوبەشدا لەگەڵ هێزە عێراقییەکان ١٥ چەکدارى داعشیان لە رۆژئاواى عێراق کوشتووە.


فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا 'سێنتکۆم' بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی رۆژى پێنجشەممە لە هەڵمەتێکى هاوبەشدا بە هەماهەنگى لەگەڵ هێزە عێراقییەکان، مۆڵگەیەکی داعشیان بە ئامانج گرتووە و تێیدا ١٥ چەکدارى داعش کوژراون.

لەو بارەیەوە بەرپرسێکی سوپای ئەمریکا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، لەو هەڵمەتەدا حەوت سەربازیان بریندار بوون، بەڵام دۆخی تەندروستیی سەرجەمیان جێگیرە.

سێنتکۆم ئاماژەى بەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە لە رۆژئاوای عێراق ئەنجامدراوە، بەبێ ئەوەى ئاماژە بە ناوى شوێنەکە بدرێت، راشیگەیاندووە، کە چەکدارەکانى داعش نارنجۆک و بۆمبی چێنراو و پشتێنەی بۆمبڕێژکراویان پێ بووە.













گەلەری