ئەمڕۆ بڕیارە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پڕۆژەیاسا و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسایەکی دیکە بکات.
بەپێی خشتەی کارى دانیشتنەکە کە لەلایەن سەرۆکایەتى پەرلەمانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، دانیشتنەکە لە کاتژمێر یەکى دوانیوەڕۆ دەستپێدەکات.
لە دانیشتنی
ئەمڕۆی پەرلەماندا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای پێنجەمی یاسای ئەنجومەنی شێرپەنجەی
عێراق، ساڵی ١٩٨٥ ئەنجام دەدرێت، دواتریش خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای پاراستنی خاوەندارێتیی
هزریی دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە،
هەر ئەمڕۆ خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بەشداریکردنى عێراق لە هەموارکردنەوەی یاساى
پاراستنی کەرەستە ناوەکییەکان و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای دادوەری دەکرێت.