سەردێڕ:

ئۆکرانیا: بەشێکی دیکەمان لە خاکی رووسیا کۆنتڕۆڵ کرد

PM:11:31:30/08/2024

2816 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، پێشڕەوییەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خاکی رووسیا بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چەند کیلۆمەترێکی دیکەیان لە کورسکی رووسیا کۆنتڕۆڵ کردووە.


ئەمڕۆ هەینی، ئەلێکساندەر سێرسکی فەرماندەی سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، پێشڕەوییەکانی هێزەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی کورسک لە خاکی رووسیادا بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هێزەکانیان سەرکەوتوو بوون لە کۆنتڕۆڵکردنی چەند کیلۆمەترێکی دیکە لەو ناوچەیە لە خاکی رووسیادا.

باسی لەوەش کرد، هەوڵەکانی سوپای رووسیا بۆ چوونە ناو بنکە سەربازییەکانی هێزەکانیان لە ناوچەی پۆکرۆڤسکی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا شکستی هێناوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٦ـی ئەم مانگەوە ئۆکرانیا هاوکێشەی جەنگی پێچەوانە کردەوە و دەستیکرد بە پێشڕەوی بۆناو خاکی رووسیا، چەندین کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە خاکی رووسیا داگیر کردووە، کە تەواوی ناوچەی کۆرسک و بەشێکی ناوچەی بێلیگۆردی رووسیا دەکات کە دەکەونە باشووری رۆژئاوای رووسیا.













گەلەری