سەردێڕ:

میراتی مێژوویی و کلتووری؛ عێراقی کرد بە یەکێک لە دیارترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئوسترالییەکان

وێنەی یەکێک لەو شوێنەوارە مێژووییانەی سەردەمی سۆمەرییەکان کە لە باشووری عێراق دۆزراوەتەوە
PM:05:18:30/08/2024

2080 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی رۆژنامەیەکی ئوسترالی، داواکاری گەشتیارانی ئوسترالی بۆ سەردانیکردنی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و لە ئێستادا عێراق لە ریزی بەناوبانگترین شوێنە گەشتیارییەکانە بۆ ئوسترالییەکان.


رۆژنامەی "زە نۆرس ویست ستار"ـی ئوسترالی بڵاوی کردووەتەوە، عێراق لە ریزی بەناوبانگترین شوێنە گەشتیارییە تازەپێگەیشتوەکانە بۆ ئوسترالییەکان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، داواکاری گەشتیارانی ئوسترالی بۆ سەردانیکردنی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و لە ئێستادا عێراق بەهۆی میراتی مێژوویی و کلتورییەوە بووەتە یەکێک لەو وڵاتانەی لە سەرووی لیستی شوێنە گەشتیارییەکانەوەن.

دەیڤید سمیس راوێژکاری گەشتیاری ئوسترالی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، زۆرێک لە گەشتیاران بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان ٥٠ بۆ ٧٠ ساڵدایە، هەوڵی گەشتکردن بۆ عێراق دەدەن بۆ ئاشنابوون بە ئەزموونی مێژووە کۆنەکەی.

باسی لەوەش کردووە، مێژووی عێراق بەهەموو پێوەرێک سەرسوڕهێنەرە، وڵاتێکی شارستانییەتی مرۆڤایەتییە و گەشتیارانیش بەدوای ئەو جۆرە وڵاتانەدا دەگەڕێن.













گەلەری