ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، رۆژی ٢٢ـی مانگی داهاتووی وەک یەکەم رۆژى ساڵی نوێی خوێندن دیاریكرد.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌شی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ـی ئه‌یلولی ٢٠٢٤ بكرێته واده‌ی ده‌ستپێكردنی تیمی وانه‌وتنه‌وه و په‌روه‌رده‌یی له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی عێراق.
له ڕاگهیهندراوهكهدا
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ـی ئه‌یلولی ٢٠٢٤ ڕۆژی ده‌ستپێكردنی ساڵی
نوێی خوێندنی ٢٠٢٤- ٢٠٢٥ ده‌بێت.
لەو بارەیەوە
کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق باسى لەوە کردووە، بڕیاربوو وادەی دەستپێکردنی
ساڵی نوێی خوێندن رۆژى یەکی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو بێت، بەڵام بەپێی ئەو
داتایانەی کە لەبەردەستدان، تەواوکردنی پڕۆسەی چاپکردنی کتێبەکانی پڕۆگرامی خوێندن،
بڕیاریاندا کە زووتر دەست بە ساڵی نوێی خوێندن بکەن.
ئەوە لەکاتێکدایە،
تاوه‌كو ئێستا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌فه‌رمی هیچ واده‌یه‌كی
بۆ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاری نه‌كردووه.