PM:08:57:29/08/2024
1380 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، عێراق پابەندە بە سیاسەتەکانی رێکخراوی ئۆپیک بۆ بەرهەمهێنانی نەوت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هەیسەم غەیس ئەمینداری گشتیی رێکخراوی ئۆپیک جەختی لەوە کردەوە، وەک یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی هەناردەکاری نەوت لە رێکخراوەکەدا، هەمیشە پابەندن بە سیاسەتە گشتییەکانی ئۆپیک بۆ بەرهەمهێنانی نەوت.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵە هاوبەشەکانی ئەندامانی رێکخراوی وڵاتانی
هەناردەکاری نەوت لە بەرهەمهێنانی نەوت و بڕیاردان لەسەر کەمکردنەوەی بڕەکەی، بۆ
سەقامگیرکردنی نرخی نەوتە لە بازاڕەکاندا بەجۆرێک کە زیان بە هەناردەکاران و بەکاربەران
نەگەیەنێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ ٢٨ـی ئاب، هەیسەم غەیس ئەمینداری گشتیی رێکخراوی ئۆپیک گەیشتە بەغدا و ئامانجی سەردانەکەشی پرسی بەبازاڕکردنی نەوت و
دوایین پێشهاتەکانی ئەو بازاڕەیە.