وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، یاسای هەموارکراوی میلاک لە رۆژنامەی وەقائیعی فەرمی عێراقدا بڵاوکراوەتەوە کە پلەبەرزکردنەوە و زیادکردنی هەلی کاری نوێ لەخۆدەگرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، یاسای هەموارکراوی ژمارە ١٩ـی ساڵی ٢٠٢٤ـی میلاک چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە پلەبەرزکردنەوە و زیادکردنی هەلی کاری نوێ لەخۆدەگرێت.
باس
لەوەش کراوە، هەموارەکە زیادکردنی هەلی کاری نوێ لەخۆ دەگرێت بەمەبەستی ئاسانکاری
بۆ خانەنشینی و پلەبەرزکردنەوە بۆ فەرمانبەران.
ئاماژە
بەوەش کراوە، بەڕیوەبەرایەتی یاسایی کاردەکات بۆ ئاسانکاری لە جێبەجێکردنی
هەموارەکە و پێکهێنانی لیژنە بۆ ئەنجامدانی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە سەرجەم
بەڕێوەبەرایەتی و وەزارەتەکان.
ئەمەش
لە دوای ئەوە دێت، مانگی رابردوو، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە سەرپەرشتی
عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەکە کۆبوونەوەیەکیان بە بەشداری عەبید محەل، راوێژکاری
یاسایی لەبارەی هەمواری یاسای میلاک ئەنجام دا و دواتر هەموارەکە دەنگی لەسەر درا.