سەردێڕ:

لێدوانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی مووچەوە

PM:06:11:28/08/2024

68092 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ چاککردنی ئەو پێوەرانەی مووچەی فەرمانبەرانی پێ دیاری دەکرێت بەردەوامە. دەشڵێت، "هەموارکردنەوەی ئەو پێوەرانە پەیوەندی بە بودجەوە نییە".


ئەمڕۆ چوارشەممە، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ چاککردنی ئەو پێوەرانەی مووچەی فەرمانبەرانی پێ دیاری دەکرێت بەردەوامە و ئەوەش دەبێتە هۆی بەدیهێنانی دادپەروەری لەنێوان مووچەخۆراندا.

ئەوەشی خستە روو، لیژنەکە کار لەسەر هەموارکردنەوەی پێوەرەکان و گرتنەبەری رێکاری نوێ بۆ بەرەوپێشچوونی هەوڵەکان بۆ هەموارکردنەوەی ئەو پێوەرانەی مووچەی فەرمانبەرانی پێ دیاری کراوە.

 

باسی لەوەش کرد، زۆرینەی ئەو وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییانەی هەموارکردنەوەکە دەیگرێتەوە راستەوخۆ لالەیەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە فەرمانی چاککردنی مووچەکانیان بۆ دەردەچێت و پێویست بە دەستتێوەردانی هیچ وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەک ناکا.

ئەوەشی خستە روو، هەموارکردنەوەی ئەو پێوەرانە وابەستەی بودجە نییە و حکومەتی عێراق هەموو دەسەڵاتێکی هەیە بۆ هەموارکردنەوەی ئەو پێوەرانە.













گەلەری