PM:11:49:27/08/2024
7288 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسێکی عێراقی رایگەیاند، لە سبەینێ چوارشەممە کۆتایی بەو شەپۆلە گەرمایە دێت کە ماوەی چەند رۆژێکە تەواوی عێراقی گرتووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، واسیق سەلامی، کەشناسی عێراقی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، لە رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەوە پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری عێراقدا دادەبەزن و بایەکی فێنک ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستووەتە روو، دابەزینی پلەکانی گەرما هاوکاتە لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی
فێنک لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە بۆ ناوچەکانی عێراق، کاریگەری بارستە
هەواکەش لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوا تاوەکوو باشووری رۆژهەڵاتی عێراق بە هەرێمی
کوردستانەوە دەردەکەوێت.
باسی لەوەش کردووە، شارەکانی باشووری عێراق ناکەونە ژێر کاریگەری ئەو
بارستە هەوا فێنکەوە.