سەردانی پێشووی سودانی بۆ ئەمریکا
PM:10:38:26/08/2024
2376 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئاگادار لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئاڕ تی راگەیاند، جارێکی دیکە سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی چەند پرسێکی دیبلۆماسی و سەربازی و ئابووری سەردانی ئەمریکا دەکات. دەشڵێت،"لەمساڵدا ئەمە دەبێتە دووەم سەردانی سەرۆک وەیزرانی عێراق بۆ واشنتۆن".
ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەیزرانی عێراق بەمەبەستی فراوانکردنی پرسی دیبلۆماسی و ئابووری نێوان عێراق و ئەمریکا سەردانی واشنتۆن دەکات و بڕیاریشە سەردانەکە بکەوێتە مانگی دهاتوو.
باسی لەوەش کرد، جگە لەو پرسە سودانی هەوڵدەدات بەگفتوگۆکردن لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆتایی بە مانەوەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق بهێنێت و بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی یاوەری
وەزارەتی بەرگری عێراق لەگەڵ سودانی ڕەشنوسی سەربازی و کار و چالاکی سەربازی ئەمریکا
لە عێراق ڕادەستی واشنتۆن دەکەن و رێککەوتنی لەسەر دەکرێت. وتیشی ،" سودانی
سوورە لەسەر ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە سەربازیەوە بگۆڕدرێت بۆ
ئابووری و بۆ ئەومەبەستەش چەندی ئاسانکاری نوێ بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکات".
یەکەم سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی ۱٥ـی نیسانی ئەمساڵ بوو، کە تیایدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێکران وەک پرسی دۆلار و چاکسازی سیستمی بانکی عێراق.