سەردێڕ:

دانوستانی ئاگربەستی غەززە لە قاهیرە کۆتایی هات

PM:10:10:25/08/2024

2440 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، گەڕی دووەمی دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی ئاگربەستی غەززە لە قاهیرە کۆتایی هات و دیارترین خاڵەکانی مشتومڕ لە دانوستانەکەدا بریتیبووە لە مانەوەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دوای ئەوەی ئاگربەست پێکهێنرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە کەلە قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێوەدەچوو بە ئامادەبوونی شاندەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کۆتایی هات.

ئاماژە بەوەش کراوە، دیارترین خاڵەکانی مشتومڕ لە دانوستانەکەدا بریتیبووە لە مانەوەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دوای ئەوەی ئاگربەست پێکهێنرا.

ئەوەش خراوەتە روو، لە دانوستانەکاندا پێشنیاری ئەوە کراوە ئیسرائیل بەتەواوی لە سەنگەری ڤیلادلڤیا کە سنووری نێوان کەرتی غەززە و میسرە بکشێتەوە.

هاوکات، بەپێی میدیاکان، ئیسرائیل دەیەوێت بەدووری تەنها سێ کیلۆمەتر لە سەنگەری ڤیلادلڤیا بکشێتەوە، بەڵام میسر دەیەوێت ئیسرائیل پابەند بکات بەوەی بەتەواوی بکشێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ گەڕێکی دیکەی دانوستانەکەن بۆ پێکهێنانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بە نێوەندگیری ئەمریکا و میسر و قەتەر بەڕێوەچوو بەبێ بەشداری حەماس.

لە ٣١ـی حوزەیراندا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رەشنووسێکی بۆ ئاگربەست لە غەززە پێشکەش کرد کە بە سێ قۆناغ دەکرێت و لە قۆناغی یەکەمدا شەش هەفتە بە تەواوی ئاگربەست دەکرێت و هێزەکانی ئیسرائیل بە تەواوی لە غەززە دەکشێنەوە و بارمتە فەڵەستینییەکان ئازاد دەکرێن.

لە قۆناغی دووەمدا، سەرجەم دیلەکانی ئیسرائیل بە دیلە سەربازییەکانیشەوە و سەرجەم سەربازەکانی ئیسرائیل غەززە چۆڵ دەکەن و لە کۆتا قۆناغیشدا غەززە بنیاد دەنرێتەوە و تەرمی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دەدرێتەوە بە خێزانەکانیان.













گەلەری