سەردێڕ:

نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:02:28:25/08/2024

3508 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ شەممە، نرخەکەی بەرز بووەتەوە.


دوێنێ شەممە، لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٢٥٠ هەزار مامەڵەی پێوە کرا، لە ئێستاشدا ٢٥٠ چووەتە سەر نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک و بە ١٤٩ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، بەهۆی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێنەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە بانکی ناوەندیی عێراق هیچ بڕێک دۆلاری نەفرۆشتووە.

لە هەفتەی رابردوودا و لە ١٨ بۆ ٢٢ـی ئەم مانگە، بانکی ناوەندی زیاتر لە یەک ملیار و ٣٧٦ ملیۆن دۆلاری بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە، کە زیاتر لە ٦٨ ملیۆن دۆلاری فرۆشی کاش بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵگرتنی سزا لەسەر چەند بانکێکی عێراق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق سەردانی ئەمریکا بکات.

شارەزایانی ئابوریش دەڵێن، چاوەڕوان دەکرێت هەڵگرتنی سزاکان لەسەر ئەو بانکانە، کاریگەریی بەرچاو لە مامەڵەی ناوخۆیی و دەرەکی عێراقدا دروست بکات و بشبێتە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار.













گەلەری