سەردێڕ:

کۆتایی ئەم مانگە شاندێکی بانکی ناوەندی سەردانی ئەمریکا دەکات

PM:11:29:24/08/2024

1264 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵگرتنی سزا لەسەر چەند بانکێکی عێراق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق سەردانی ئەمریکا بکات.


بڕیارە شاندێکی بانکی ناوەندیی بە سەرۆکایەتیی عەلی عەلاق پارێزگاری بانکەکە سەردانی ئەمریکا بکات و چەند پرسێک سەبارەت بە پەیوەندی ئابووریی نێوان هەردوو وڵات و هەڵگرتنی سزاکان لەسەر چەند بانکێکی عێراق تاوتوێ بکەن.

شارەزایانی ئابووریش دەڵێن، چاوەڕوان دەکرێت هەڵگرتنی سزاکان لەسەر ئەو بانکانە، کاریگەریی بەرچاو لە مامەڵەی ناوخۆیی و دەرەکی عێراقدا دروست بکات و بشبێتە هۆی دابەزینی زیاتری نرخی دۆلار.

هاوکات، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی دۆلار تا رادەیەک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم لەخوار ١٥٠ هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی ٧ـی ئەم مانگە عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، کۆتایی ئەم مانگە بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە نیویۆرك بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن لەبارەی هەڵگرتنی سزای سەر بانكە عێراقییەكان و نزیكبوونەتەوە لە چارەسەركردنی كێشە داراییەکان.













گەلەری