سەردێڕ:

رووسیا و ئۆکرانیا ٢٣٠ سەربازی دیلیان ئاڵوگۆڕ کرد

PM:07:34:24/08/2024

1192 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاوی کردەوە، بەنێوەندگیری ئیمارات ١١٥ سەربازی بە دیلگیراوی ئۆکرانییان بەرامبەر بە ١١٥ سەربازی بە دیلگیراوی رووسیا لەگەڵ ئۆکرانیادا ئاڵوگۆڕ کردووە.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاوی کردەوە، سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ ئۆکرانیا گەیشتوون بە رێککەوتن و لە ئەمڕۆدا ١١٥ دیل کە لەکاتی هێرش بۆ سەر هەرێمی کورسک گیرابوون، ئاڵوگۆڕ کران.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە بەرامبەر ئەو ١١٥ دیلەی روسیادا کە لەلایەن ئۆکرانیاوە دەستگیرکرابوون، رووسیاش ١١٥ دیلی ئۆکرانی رزگار کرد.

لای خۆشیەوە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئەو ١١٥ دیلەی بە ئاڵوگۆڕ رزگارکران گەڕێنراونەتەوە وڵات و سەرجەمیان ئەو سەربازانە بوون کە پاسەوانی سنوور و هێزی دەریایی ئۆکرانیان.

ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا هاوشێوەی رێککەوتنەکانی دیکە بەنێوەندگیری ئیمارات دوای نزیکی مانگێک لە دانوستان ئەنجامدرا.

ئەوەش بەیەکەمین ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نیوان هەردوو وڵات دادەنرێت لە دوای ٦ـی ئابی ئەمساڵەوە کاتێک ئۆکرانیا هێرشی کردە سەر هەرێمی کورسک و چەندین سەربازی رووسیای بە دیل گرت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا بەنێوەندگیری ئیمارات، رووسیا و ئۆکرانیا هەزار و ٧٨٨ سەربازی دیلیان ئاڵوگۆڕ کردووە.













گەلەری