سەردێڕ:

لە چەند هێرشێکی ئیسڕائیلدا ٣٧ کەس لە غەززە گیانیان لەدەستدا

PM:04:18:24/08/2024

1028 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، لە چەند هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیلدا بۆ سەر ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە، ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش بریندار بوون.


ئەمڕۆ شەممە، میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیلەوە چەند هێرشێک بۆسەر ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە ئەنجامدراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش بریندار بوون، هەروەها دەیان کەسی دیکەش لەژێر دار و پەردووی باڵەخانە و خانووە رووخاوەکاندان و چارەنووسیان نادیارە.

هاوکات، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، لەرۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووە لە ئەنجامی شەڕی نێوان حەماس و ئیسڕائیل ٤٠ هەزار و ٢٦٥ کەس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە و ٩٣ هەزار و ١٤٤ کەسیش بریندار بوون.













گەلەری