بەپێی ئاماری سەرچاوەکانی پیشەسازی و بازرگانیی هندستان، لە مانگی تەمموزدا، عێراق دووەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ ئەو وڵاتە.
بەپێی ئاماری سەرچاوەکانی پیشەسازی و بازرگانیی هندستان، کڕینی نەوتی خاو لەلایەن هندستانەوە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مانگی تەمموزدا بەڕێژەی ٤٪ بەرز بووەتەوە.
ئامارەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، لە مانگی تەمموزدا عێراق دووەم گەورەترین هەناردەکاری
نەوت بووە بۆ هندستان.
ئەوەش خراوەتە روو، روسیا بە یەکەم گەورەترین وڵاتی هەناردەکاری نەوت بۆ
هندستان دادەنرێت بە نرخێکی کەم، بەوپێیەی وڵاتانی رۆژئاوا کڕینی نەوتی رووسیایان
کەم کردووەتەوە بەهۆی لەشکرکێشییەکانی بۆسەر ئۆکرانیا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هندستان سێیەم وڵاتی هاوردەکار و بەکارهێنەری نەوتە لە
جیهاندا و زیاتر لە ٨٠٪ـی پێویستی نەوت لە وڵاتانی دیکەوە هاوردە دەکات.