سەردێڕ:

لیژنەی دارایی پەرلەمان: مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی دابینکراوە و دوا ناکەوێت

PM:09:29:23/08/2024

2228 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە پێویستی بە زیاتر لە حەوت ترلیۆن دینار هەیە بۆ دابینکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران. دەشڵێت، مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی بیمە کراوە و مەترسی دواکەوتنی لەسەر نییە.


ئەمڕۆ هەینی، موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندیی عێراق بەردەوامە لە دابینکردنی پارەی کاش بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق لە وادەی خۆیدا بە هەرێمیشەوە، هاوکات بۆ دابینکردنی قەرز و پێشینەکان بۆ هاوڵاتیان بەبێ جیاوازی.

ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە پێویستی بە زیاتر لە حەوت ترلیۆن دینار هەیە بۆ ئەوەی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی بە هەرێمیشەوە دابین بکات.

جەختی لەوەش کردەوە، مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی لە بودجەدا دابین کراوە و هیچ مەترسییەک لەسەر دواکەوتنی نییە.













گەلەری