لە ١٨ بۆ ٢٢ـی ئەم مانگە، بانکی ناوەندی زیاتر لە یەک ملیار و ٣٧٦ ملیۆن دۆلاری بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە، کە زیاتر لە ٦٨ ملیۆن دۆلاری فرۆشی کاش بووە.
لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، بانکی ناوەندیی عێراق پێنج خستنەڕووی دۆلاری هەبووە، لە ١٨ بۆ ٢٢ـی ئەم مانگە، تێیدا بڕی یەک ملیار و ٣٧٦ ملیۆن و ٧١٠ هەزار و ١٧٤ دۆلاری بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشتووە.
هاوکات، لەو رێژەیە
فرۆشی کاش ٦٨ ملیۆن و
٦٥٠ هەزار دۆلار بووە و فرۆشی حەواڵە یەک ملیار و ٣٠٨ ملیۆن و ٦٠
هەزار و ١٧٤ دۆلار بووە.
بەپێی داتاکانی
بانکەکە، زۆرترین بڕی فرۆش لە رۆژی چوارشەممە، ٢١ـی ئاب، بووە و بە تێکڕا ٢٨٣ ملیۆن
و ٦١٦ هەزار و ٢١٦ دۆلار بە شێوەی کاش و حەواڵە فرۆشراوە.
فرۆشی بانکی
ناوەندی لەم هەفتەیەدا؛
رۆژی یەکشەممە،
١٨ـی ئاب، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٧٤ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار و ٧٢٥ دۆلاری فرۆشتووە، لەو
بڕەش، ٢٥٦ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار و ٧٢٥ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١٧ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار
دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.
رۆژی دووشەممە،
١٩ـی ئاب، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٧١ ملیۆن و ٩٣٧ هەزار و ٩٢٢ دۆلاری فرۆشتووە، لەو
بڕەش، ٢٥٠ ملیۆن و ١٨٧ هەزار و ٩٢٢ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ٢١ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار
دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.
رۆژی سێشەممە،
٢٠ـی ئاب، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٦٨ ملیۆن و ٣٠٤ هەزار و ٢٥ دۆلاری فرۆشتووە، لەو
بڕەش، ٢٦٨ ملیۆن و ٣٠٤ هەزار و ٢٥ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و سێ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار
دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.
رۆژی چوارشەممە،
٢١ـی ئاب، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٨٣ ملیۆن و ٦١٦ هەزار و ٢١٦ دۆلاری فرۆشتووە، لەو
بڕەش، ٢٦٨ ملیۆن و ٦٦ هەزار و ٤١٦ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١٥ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار
دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.
رۆژی پێنجشەممە،
٢٢ـی ئاب، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٧٨ ملیۆن و ٢٦١ هەزار و ٨٦ دۆلاری فرۆشتووە، لەو
بڕەش، ٢٦٧ ملیۆن و ٨٦١ هەزار و ٨٦ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١٠ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار
دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.